زایەڵە ـــ  کاراتێ کارەکانی ئێرانی لە یەکەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی لیگی جیهانی کاراتێ وانی فجیرەی 2023، توانیان یەک مەداڵی زێڕ و دوو مەداڵی زێو و پێنج مەداڵی بوڕۆنز بەدەستبهێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی کاراتێ، یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی لیگی جیهانی کاراتێ وان فجیرەی 2023 ڕۆژی پێنجشەمە 4ی مانگی ڕەشەمە لە دووبەشی کاتا و کومیتە و تایبەت بە تەمەنی ژێر 21ساڵ بەڕێوەچوو.
لەو پێشبڕکێیانەدا نوێنەرانی ئێرانی سەرکەفتن و مەداڵی ڕەنگاوڕەنگیان دەستکەوت لەوانە خاتوو موبینای مووسەوی نژاد کەوا لە کێشی +68 کیلۆگرامدا بوو بەخاوەن مەداڵی زێڕ و مورتەزای کەریمی لە کێشی 60ــ‌  کیلۆگرام و موحەممەد مێهدی موهاجێریش لە کێشی84ــ کیلۆگرامدا مەداڵی زێوی ئەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.
سەرەڕای ئەمانە پێج کاراتێکاری ئێرانی دیکەش توانیان پێنج مەداڵی بڕۆنزی ئەو کێبەرکێیانە بەدەست بهێنن.
پێشبڕکێیەکان تا ڕۆژی یەکشەمە واتا 7ی مانگی ڕەشەمە درێژەی هەیە و 1185 وەرزشوان لە 66 وڵاتی دونیادا بەشداری دەکەن کە 129 وەرزشوانی ئێرانیش بەشێوازی ئازاد بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن.