زایەڵە - بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، منیش لەسەر ئاخاوتنی هەورامیانە ئەم ڕایەم هەیە،هەرچەند لەڕووی ئەکادیمیەوە زمانەوان نیم،ئەوەندەی شارەزاییەکی سەرەتاییم لە ئاخاوتنی هەورامی هەیە تێبینیم کردوە ئەوەندەی بنەمای زمانێکی سەربەخۆی تیایە ئەوەندە لە دیالێکتێکی زمانی کوردی ناچێت و لە هەمان کاتیشدا بە زمانێکی تەواو جیاواز لە زمانی کوردی نایەتە بەرچاو..بەڵام بەڕای من لە نێوان زمان و دیالێکتدا خۆی هەڵچنیوە و دەتوانین ناوی بنێین زمانۆچکە یان شێوە زمان.
وتیشی، شێوە زمانی هەورامی ئەگەر وەکو زمانێکی سەربەخۆش لە زمانی کوردی بێتە ژماردن بە مانای ئەوە نیە کە کوردی نیە، بەڵکو ئەوە زمانێکی تری کوردیە و هەندێ مێژووناسانی زمان پێیان وایە ئاخاوتنی هەورامی زمانی بنەڕەتی و هەرە کۆنی کوردیە و ئەسڵەکە هەورامیە .شێوە زمانی هەورامی هەر تەنها هەورامیەکان و دانیشتوانی هەورامانی گەورە قسەی پێ ناکەن، بەڵکو ئەویش لە ناو خۆیدا چەندچووکەزاراوەیەکی لێ دەبێتەوە کە لەناو خۆیاندا سەختترین و ئاسانترینیان هەیە و بەم جۆرە دەتوانین ڕیزبەندی بکەین.یەک چووکە زاراوەی هەورامیستان هەورامان کە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە “هەڵەبجە، خورماڵ، بیارە، تەوێڵە، نەوسوو، پاوە، ڕوانسەر ، مەریوان، دزڵی و هەندێ شارۆچکەی بچووک .”
دوو ناوچەکانی زەنگنەواری لە گەرمیان، سێ شەبەک لە پارێزگای موسڵ ـ عێراق چوارچوکەزاراوەی زازاکی لە ناوچەکانی دێرسیم کە قورسترین ئاخاوتنی هەورامیە لە زمانی هەورامیدا.
ئەوەشی خستەڕوو، جێگەی ئاماژەیە کە هیچ کام لە زەنگنەکان و شەبەکەکان و زازاکان کە بەشێوەزمانی هەورامی قسە دەکەن هیچکامیان هەورامی نین.
کامەران کەریم