زایەڵە - بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، دوای گیرخواردنی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر شاخی ئاوەگرد، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدولرەزاق یاسین فەتاح کە دانیشتوی شاری هەولێرە بۆ سەیران چوبوونه چیای ئاوەگرد، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر ئەو چیایە گیریخوارد و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوهكه بۆ رزگاڕکردنی ئهو هاوڵاتییه، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە .
بەرگری شارستانی کۆیە باسی لەوەشکردووە،ئەو هاوڵاتییە هەڵگری نەخۆشی دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن بووە .
کامەران کەریم