زایەڵە ـــ دوو یاریزانی نەتەوەیی ئێرانی لە وەرزشی ژیمناستیکدا ئیزنی بەشداری قۆناخی فیناڵی جامی قەتەریان وەرگرتووە.
لە ڕێوڕەسمی جامی جیهانی ژیمناستیک و بەدستهێنانی ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی خولی ئۆڵۆمپیکی قەتەر مێهدی ئەحمەد کەهنی لە خولی سەرەتاییدا و لە پێشبڕکێ لەگەڵ 37 ژیمناستکار پاش بەدەستهێنانی ڕەقەمی 14.666 ئیزنی بەشداری فیناڵی پێبڕا.
هەروەها مێهدی ئەلفەتا بە پێی بەدەستهێنانی ڕەقەمی 14.299 لە خولی سەرەتاییدا و لە پێشبڕکێ لەگەڵ 30 یاریزانی وەرزشی ژیمناستیک هەڵچووە بۆ قۆناخی فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.
بەڕێزان موبین ئیبراهیمی و ڕەزای خێرخاە ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ژیمناستیکی وڵاتی ئێرانیان لە ئەستۆدا بوو.