زایەڵە ـــ ڕێکەوتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 ئاشکرا کرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێ هێند ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، ڕۆژی پێنجشەممە 21ی مانگی گوڵانی ساڵی 1402(11ی مەی 2023) لە شاری دوحێ بەڕێوەدەچێت.
ڕێکخراوەی AFC بە پێی نامەیەک بانگهێشتی هەموو فیدراسیۆنی وڵاتانێ کە بڕیارە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا بکەن و هەروەها سەرۆکی فیدراسیۆنەکان و ڕاهێنەران و بەرپرسی تیپە نەتەوەییەکانی کردووە تا بەشداری ڕێوڕەسمەکە بکەن.
پێشتر بڕیار وابوو جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 لە مانگی جۆزەردان و لە وڵاتی چیندا بەڕێوەبچێت ، بەڵام چین لە میوانداری ئەو پێشبڕکێیانە پاشەگەزی کردووە پاشان وڵاتی قەتەر وەکوو میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا هەڵبژێردرا و بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، وڵاتی قەتەر ئەو پێشبڕکێیانە لە 22ی بەفرانبار تا 21ی ڕێبەندانی ساڵی 1402 بەڕێوەدەبات.