زایەلە ـــ یانەی ئینتێر لەگەڵ ڕێکخراوەی یوونیسێف بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سووریە دەیاهەوێت کارێک ئەنجام بدەن کەوا زۆر شایانی ستایشە.
یانەی ئینتێر و ڕێکخراوەی یوونیسێف( سندووقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان) بە هاوکاری یەکتر و لە ڕێگای هەراج کردنی کراسی یاریزانەکانییەوە دەیەوێت یارمەتییەکی مەزن و خێرخوازانە کۆ کاتەوە بۆ خەڵکی لێقەوماوەی سوویە و تورکیا.
لەم بوومەلەرزەی دوایینەدا کەوا لە سنووری نێوان دوو وڵاتی سووریە و تورکیا ڕووی داوە نزیکەی دەیان هەزار کوژراوی لێ بووتەوە و ملیۆنها کەسی دیکەشی ماڵوێران و بێ خانووبەرە کردووە.
ڤینچێنزۆ مونتێلا ڕاهێنەری تیپی ئادنا ئێسپۆر لەنزیکەوە ڕوودانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی بینی و دەستبەجێ خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی بووە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان.
وادیارە شرۆڤەی ئەو ڕووداوە لەزمانی کەسێکی بیانی و خەڵکی ئیتالیا زۆرتر کاریگەر بووە لەسەر یانەی ئینتێر و بۆیە وەها جووڵەیەکیان کردووە و هەموو کراسەکانی خۆیانیان بەسودی ئەو خەڵکە لێقەوماوە هەراج دەکەن.