زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە ئەمرۆ چوارشەممەوە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت و ئەمرو و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت .
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ چوار شەممە 8-3-2023 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت .
هەر بەپێی خشتەكە سبەی پێنج شەممە 9-3-2023 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە +لیواكان دابەشدەكرێت .
جێگەی باسە، پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بە مووچەخۆراندا كە هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و ئێستا لەمانگی سێ داین كەچی مووچەی مانگی 2 دابەشدەكرێت، ماوەی دابەشكردنەكەش نزیكی سێ هەفتەی پێدەچێت.
کامەران کەریم