زایەڵە - فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی جەختی کردەوەلەوەی کە حەشد بەشێکی بنەڕەتیەلە هێزەئەمنیەکان و بەفەرمانی فەرماندەی گشتیەوەپابەندە.

فەیاز لەبەیاننامەیەکدا وتی کە بە دڵێکی پڕ لە خۆشی وبەزمانی ستایش و سوپاسگوزاری و ستایشی خودای مەزنەوە هەموومان مێژوویەکی تێروتەژی لە تۆماری نیشتیمان کەڕۆژگارێکن لەبیرناکرێن و هەتاهەتایە بەزیندوویی دەمێنن، لە دیمەنێکدا کەسەرتاپای جیهانی سەرسام کرد ،و بوونە وەڵامگۆی مەڕجەعیەت وبەرامبەربە شاڵاوێکی دڕندانە وەستاینەوە کە داعشی تاوانکاربوو.

وتیشی ویستی خوداوابوو کە ئەم یادە لەگەڵ یادی ئیمامی مەهدی یەکدی لەئامێزبگرن کە باوەڕداران بەتاسەوە چاوەڕوانی دەوڵەتی دادپەروەرین و هەستدەکەن بەچاودێری پیرۆزی مەڕجەعیەتی باڵای باوکایەتی سەید علی سیستانی خودا سێبەری سەنگینی بەردەوام بدات.

لێرەدا جەختی لەوەکردەوەکە کە حەشدی شەعبی هەموو ئەوشانازیانەی لەیادە و پەیمان بۆ مەڕجەعیەت دووپاتدەکاتەوە کە هەمیشە پاسەوانی عێڕاق بێت وبەشێک بێت لە سێستەمی ئەمنی وڵات وپابەندبێت بەفەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانەوە و هەمیشە بەرگری لەدەوڵەت و دامو دەزگاکانی بکات.