زایەڵە - مەسعود بارزانی پازده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مەسعود بارزانی پازده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه و له نزیكه‌وه یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی پێشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، پێشانگاکە ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و 350 ناوەندی چاپ و کتێبخانە لە 18 وڵات بەشداری تێدا دەکەن.
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و ھونەر و ژمارەیەک لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و پەرلەمانتاران کرایەوە.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی مه‌دا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا هه‌زاران ناونیشانی كتێبی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هتد.. بڵاو ده‌كرێته‌وه.