زایەڵە - قایمقامی سەیدسادق بۆزایەڵە: لە پێناو باشترکردن و خزمەتکردنی زیاتر بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی تەندروستی کرا
ڕەزا محەمەد قایممقامی قەزای سیدصادق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتمان کرد لە سیدصادق ، لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشە ئیداریەکانی نەخۆشخانەکە کۆبوینەوە،پاشان ، لە پێناو باشترکردن و خزمەتکردنی زیاتر بە هاووڵاتیانی قەزاکە لە ڕووی تەندروستیەوە لێکۆڵینەوەمان کردلە گرفت و کێشە و کەم و کوڕیەکانی نەخۆشخانە و جەخت کرایەوە لە پابەندبوون بە دەوام و ئیشکگری پزیشک و کارمەندان .
وتیشی، بەڵێنی ئەوەمان دا ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتیاندا بێت بیکەین بۆ دابینکردنی هەر ئامێر و پێداویستیەکی پزیشکی بۆ نەخۆشەخانەکانی سنوری قەزای سیدصادق.
کامەران کەریم