یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د، ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، رێكەوتی ١٠-٣-٢٠٢١ یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.
وتیشی: سوپاس بۆ هاوسەرۆكانی یەكیێتی نیشتمانی كوردستان ، سوپاس بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس بۆ هەڤاڵان لە پەیوەندیەكانی یەكیێتی نیشتمانی لە كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ هەماهەنگییان بۆ خستنە ئەستۆی تێچووی هەندێك نەشتەرگەری لەلایەن بەرێزان هاوسەرۆكانی یەكیێتی و كۆماری ئیسلامی ئێران، یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.
جەختیشی کرد: رۆژی دووەم بەردەوام دەبین .
ناوبراو وتیشی، سوپاس بۆ سەردانی بەرێزان كاك محمدی حاجی محمود و ئاغای ئەسەدی نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران وسەید ئەحمەد بەرزنجی .
ڕونیشیکرەوە ، بینینی پزیشكان تەنها بۆ چارەسەرو وەرگرتنی دەرمانە بە هیچ جۆرێك لە ئێستادا بۆ مامەڵەی ناساندن وەك بەركەوتەی چەكی كیمیایی نیە و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو كارە هەڵدەستن .
کامەران کەریم