زایەڵە -  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، تەواوبوونی مامەڵەی تاپۆی زەوی رزگاربوانی ئەنفالی لە ناحیەی رزگاری راگەیاند.

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٨ فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر رزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال لەناحیەی رزگاری دەرچوو، لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی زەوی بەخشرایە سودمەندبوان، پاش تەواوکردنی رێکارەکان و لەئێستاوە مامەڵەی تاپۆکردنی ئەو زەویانە کە ژمارەیان (٤٢٨) پارچە زەویە بۆ  سودمەنبوانی تەواو بووە.

شارەوانی رزگاری بەپێی ریزبەندی ناوی سودمەندبوان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی گەرمیان (تاپۆ) دەکات، بەمەبەستی تۆمارکردنی لەسەر سودمەندبوان.

کۆنگرەی رۆژنامەوانیەکە بە ئامادەبوونی، قایمقامی قەزای کەلار، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری، بەڕێوەبەرەکانی تۆماری خانوبەرەی گەرمیان و نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی رزگاری و نوێنەرانی راگیراوانی ئەنفال و رێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو.

کامەران کەریم