زایەڵە - بڕی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 215 ملیۆن 493 هەزار و 281 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 68 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و147 ملیۆن و 193 هەزار و 281 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراودا، نرخى دۆلار دابەزى و بە 156 هەزار و 150 دینارەوە مامەڵەى پێوەکرا.
کامەران کەریم