زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت، لە ڕێگای کورسیی دووجار فرۆشراوی سکرتێری پەرلەمانەوە، ئیرادەی ناڕه‌وای خۆی بسەپێینیت بەسەر لایەنەکاندا و، لە سەر پرسی کورسی پێکهاتەکان، ئه‌وه بچنێته‌وه كه خۆی ده‌یچێنێت. شاراوه نییه كه پارتی، ترسی هه‌یه له لەدەستدانی قۆرغكاریی ناڕه‌وا بەسەر پێکهاتەکانەوە، و له گومانی خۆیدا پێی وایه كه ئه‌گه‌ر كورسی پێكهاته‌كانی نه‌بێت و، هه‌روه‌ها داماڵدرابێت له ٧٠٠ هه‌زار ده‌نگی زیاده‌ی ئاماده له سنوری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌وا لوتی ده‌دا له به‌ردی ئه‌لحه‌دی دیموكراسی ، شكستی متمانه ، رووی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشان ده‌دا و، به ده‌ستی به‌تاڵ له ژاوه ژاوی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێت.
وتیشی، له لایه‌كی تر، پارتی سوور ده‌زانێت كه هیچ لایەنێک لە گەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی پێکهاتە کان نییە و، داوای زۆرینەی لایەنە ناکۆکەکانیش ئه‌وه‌یه کە کورسیی پیکهاتەکان دابەشی سەر بازنەکان بکرێت و پێكهاته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی زوڵمیان لێ نه‌كرێت، تۆماری تایبەتی دەنگدەرانی خۆیان ببێت. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سۆنگه‌یه‌وه تەنها ئامانجی ئەوەیە کە پیکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن، له ژێر گوشاردا نه‌بن به پاشكۆی سیاسه‌تی ته‌سكی هیچ لایه‌نێك و، هه‌ڵبژاردن و پشتیوانیكردنیان به جۆرێك بێت كه سه‌ربه‌خۆیی و به‌های نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان له ده‌ست بده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش، ئێمه ده‌مانه‌وێت كورسیی پێكهاته‌كان ئه‌وه‌نده ئازاد بێت كه بتوانێت له سێبه‌ری پاشكۆیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی هه‌ندێك سه‌ركورسی نشین ، رزگاری بێ.
کامەران کەریم