زایەڵە ـــ  گرێبەستی ڕاهێنەری ئسپانیایی تیپی تۆپی پێ تێراکتۆر تا ساڵی 1405ی هەتاوی بەسترایەوە.
 
بەپێی ڕاگەیاندنی یانەی تێراکتۆر و پاش بەدەست هێنانی سەرکەفتنی زۆر و ئاکامی ڕەزایەتبەخش و پاش ئەرێلێدانی لێژنەی بەرپرسانی یانەی تێراکتۆر و لە درێژەی بەرنامە و ئامانجە درێژخایانەکانی ئەو یانەیە و پاش لێدوانگەلێکی زۆر لەلایەن هووشەنگی نەسرزادە بەرپرسی گشتی یانەی تێراکتۆر، بۆندی ڕاهێنەری ئسپانیایی ئەو تیپە، تا ساڵی 1405 دیسان واژۆ کرا.