زایەڵە - لەتیف فاتیح فەرەج نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ناونانی پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ساڵی 1988 له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه به ئه‌نفال كه پرۆسه‌یه‌كی سڕینه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری بوو ، بۆیه‌كه‌مجار دوای سه‌دان ساڵ كوردی له گه‌ڵ ده‌قێكی قورئاندا ڕووبه‌ڕووكرده‌وه ، ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا مشت و مڕی له باره‌وه ده‌كرێت به‌و مانایه‌ی كوردێكی زۆر نایانه‌وێ باوه‌ڕبه‌وه بێنن كه سوره‌تێكی قورئان بۆ قڕكردنی ئه‌وان به كار هاتووه ، به درێژای سه‌دان ساڵ په‌یوه‌ندی نێوان قورئان و گه‌لی كورد زۆرینه‌ی گه‌لی كورد ، په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵ و پڕمانابووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لێیشی تێنه‌گه‌یشتبن ، به‌ڵام له پڕداو ناونانی پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی كورد به ئه‌نفال له سه‌رده‌ستی سه‌دام و به‌عس هه‌ڵوه‌سته به كورد ده‌كات ، به درێژای سه‌دانی ساڵی به‌رله ئه‌نفال ، هێنده‌ی سی و پێنج ساڵی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه ناوی ئه‌نفال له سه‌ر زاری كورد ، به تایبه‌ت كوردی باشوری كوردستان نه‌هێنراوه ، ئه‌م ناوهێنانه ناوهێنانی پیرۆزی و وابه‌سته‌گی نه‌بووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد بۆ قورئان هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌یان له ترس و هه‌تره‌ش به‌ریه‌كی دیرۆكی گه‌وره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، بۆ كورد ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه كه ناوێكی نێو قورئان كه له بنه‌ڕه‌تا ناكرێت بۆ گه‌لێكی باوه‌ڕداری وه‌ك كورد به كار بێت ، بكرێته كرده‌یه‌كی سه‌ربازی پڕئاگرو ئاسن و كیمیا باران .
وتیشی، ترس له وشه‌ی ئه‌نفال لای كورد ، بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و ناوه‌یان بۆ سڕینه‌وه‌كه هه‌ڵبژاردووه ، ئامانج لێی هه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كورد وه‌ك بێباوه‌ڕو له دیندابڕاو نیشان بده‌ن ، ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان قورئان، ئاینه‌كه‌و گه‌لی كورد بووه ، یانی به مه‌به‌ست بكه‌رانی ئه‌نفال ویستویانه ترس له ئه‌نفال لای تاكی كورد بگوازنه‌وه بۆ ترس له قورئان ، هه‌روه‌ها ترس له ئیسلام ، له راستیشدا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌ی كوردیان كوشت وبڕكردووه، سه‌ردارو سه‌رلاریان خۆیان به موسوڵمان و هه‌ڵگری په‌یامی قورئان زانیووه ، ته‌نانه‌ت كه فه‌رمانی قڕكردنی ئه‌وانه‌شیان به‌ڕێوه بردووه كه نه‌بوونه‌ته موسوڵمان و له سه‌ر ئاین و باوه‌ڕی خۆیان ماون ، دیسان چه‌كی ده‌ستیان قورئان و بیانوی كوشت و بڕه‌كه‌یان ئا ئیسلامی غه‌یره دین ی ئه‌وانی تر بووه .به‌ریه‌ككه‌وتنی قورئان و كورد له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ، كه هه‌ندێك ده‌ڵێن پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال، په‌یوه‌ندی ئاشتیانه‌ی نێوان قورئان و كوردی برده دۆخێكی تره‌وه ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دواجار ره‌وایه‌تی به قڕكردنی كورد بدرێت ، زاراوه‌ی ئه‌نفال له دوای ئه‌نفالی هه‌شتاو هه‌شت ، له كۆ یادی كوردیدا هه‌ر بۆ پرۆسه‌كه نه‌مایه‌وه‌و گرێدرا به چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌وه ، بۆنمونه كاره‌ساتی ئۆتۆمبیل له كوردستان ناو نرا ئه‌نفالی سپی ، یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك شمه‌كێكی كه‌سێكی تر به‌رێت ده‌ڵێن ئه‌نفالی كرد ،یاخود هه‌ندێ جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سێك به‌وی تر ده‌ڵێت خۆ ناته‌وێ ئه‌نفالمان بكه‌یت بۆ چه‌ندین شوێن و بۆنه‌ی تریش به كار دێت ، له هه‌موو شوێنه‌كانیشدا مانا تراژیدیه‌كه‌ی له ده‌ست نادات ، هه‌ڵبه‌ت به‌عسیش له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا مرۆڤ و هه‌رچی هه‌یه به شمه‌ك و كاڵا كردووه ، ئه‌م مانه‌وه‌ی ترسه هه‌میشه به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئیدی كوردیش ده‌گاته كه‌ناری ئارام و له‌وه ناترسێت جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سته‌مه ببێته‌وه .
ئەوەشی خستەڕو، ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه گشتیه ، كه دواجار بووبه ترسی ئه‌وانه‌ش كه هاوكاری بكه‌رانی ئه‌نفالیان كردووه ، په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كورد ببرێته نێو دیرۆكه‌وه ،یانی كورد له قۆناغی نه‌ته‌وه‌ی پله دوو ، مرۆڤی پله دوو كه‌متر له‌و وڵاتانه ده‌رباز بكرێت كه نایانه‌وێت دان به بوونیدا بنه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌بێت ،ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وه‌ی له دوای قۆناغه شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی ئه‌نفاله‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه ناوبنه‌ین قۆناغه‌كانی دوای قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال ، درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و ترسه ، ژیانی به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌و ترسه‌دا ،نه‌گێڕانه‌وه‌ی قوربانی بۆ نێو ژیان ، قه‌ره‌بونه‌كردنه‌وه‌و داوای لێبوردن نه‌كردن ، هه‌موو ئه‌مانه به‌شی زۆریان هه‌میشه ترسه‌كه به‌و جۆره به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن كه تاكی كورد له نیگه‌رانیه‌كی ترساویدا بژێت ، نه‌ك نیگه‌رانیه‌كی ئاوه‌زی ، نیگه‌رانی ترسا‌و هه‌تره‌ش براو نیگه‌رانیه‌كه مرۆڤ له گه‌شه‌و گۆڕانكاری ده‌خات و رازی ده‌كات به‌و باره‌ی تێیدایه ، نیگه‌رانی ئاوه‌زی مرۆڤ هانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و گه‌شه‌و گۆڕانكاری ده‌دات ووای لێده‌كات به‌و باره‌ی ئێستای رازی نه‌بێت و به دوای بارێكی باشتردا بگه‌ڕێت، به بڕوای من ئه‌م بابه‌ته پسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت .
کامەران کەریم