زایەڵە - ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەنی سەربەقەزای شارەزور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئلەگەڵ لیژنەی ئەمنی لـە دیوانی نـاحیە کۆبوینەوە بـە بەمەبەستی ئـامادەکاری و دانانی پلان بۆ ڕۆژانی نەورۆز و مـانگی پیرۆزی ڕەمەزان.لـە کـۆبوونەوەکەدا چەند بـابەتێک بـۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکە باسکرا و لەو بـارەیەوە چەند بـڕیارێک درالەوانە، بـە داخستنی سەرجـەم کـافتریا و هـۆڵەکـانی بـلیارد و دوکانەکانی پلەیستەیشن لـە ڕۆژانی ڕەمەزاندا بۆ ئەو مەبەستە لیژنە هاوبەشەکان ڕاسپێران بە ئاگادارکردنەوەی شوێنەکان. پێویستە هەموو خواردنگە و چێشتخانە و کەبابخانەکان لە ڕۆژانی مـانگی پیرۆزی ڕەمـەزاندا پەردە بـۆ شوێنەکـانیان بەکاربهێنن. لـیژنەکانی بـازاڕ ڕاسپێران بـۆ بەدواداچون و ڕێگری کردن لە گـران فرۆشی لـە مانگی ڕەمەزاندا ، داخستنی هەر شوێنێک کە گـران فرۆشی بکات.
وتیشی، هەرلەکۆبونەوەکە ڕاسپاردنی پۆلیسی دارستان بـۆ دانانی بنکە و بوونی مەفرەزەکانیان لە سەر دەریاچەی دەربەندیخان لەو بەشەی کە پەیوەندی بەسنوری ناحیەوە هەیە بۆ ڕێگری کردن لە ڕاوکردنی ماسی.بـەدواداچونی بـەردەوامی هێزە ئـەمنیەکان بۆ ناو دارستانی زەڕایەن. ڕاسپاردنی هۆبەی دارستان و پاوانی بۆ پاراستنی دارستانی زەڕایەن و ئـاگادارکردنی لایەنە پەیوەندی دارەکان لە بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە.دەست بـەسەردا گرتنی هـەموو جـۆرە کەرەستەیەکی وەک چـەک ، چـەقۆ ، ئامرازەکانی تەقەکردن ، بۆکس خنجەر و هاوشێوەکانی و لـە هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت دادەخرێت.بـەمەبەستی بنبڕکـردنی ئـەو دیاردانە و سەلامەتی هـاوڵاتیان هێزە ئـەمنیەکان ڕاسپێران بـە چـاودێری کـردنی سەرجەم ئـەو شوێنانە و نـاوبازار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سنوری ناحیە لە شەوانی ڕەمەزاندا.لیژنەی ڕێکخستنی بـازاڕ ڕاسپێران بـۆ ڕێگری کردن لـەو ئۆتۆمبیلانەی بـەپێچەوانەی ڕێنماییەکـانی هاتوچۆ وە دەوەستن و ڕێکخستنی کاسبکارانی ناو بازاڕ بـەشێوەیەک لەگەڵ ڕێنماییەکانی شارەوانی بگونجێت.
ئەوەشی خستەڕو،لەم ڕێگەیەوە داواکارین لە هـاوڵاتیانی خۆشەویست، لـە بوونی هەر ڕووداو و کـارێکی گـومانـاوی هـێزەئەمنیەکـان ئـاگاداربکەنەوە بۆ زیاتر پاراستنی ئـارامی و ئاسایش خۆیان و دانیشتوانی سنورەکەمان.
کامەران کەریم