زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگهیاند، لەبارەی گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، فراکسۆنی یەكگرتوو بایكوتی دانیشتنی پەرلەمانی عیراقی كرد.
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بهزایەڵەی ڕاگەیاند، وهك و فراکسۆنی یهكگرتوو نیگەران بووین له پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەتایبەت سیستمی سانتلیگۆ، چونکە ناعەدالەتی تێدایە.
وتیشی، لەگەڵ ئەوەش نەبوین هەردوو پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران دەمج بکرێت لەیەک پرۆژە یاسادا، چونکە هەریەکە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وە گەڕانەوە بۆ یەک بازنەیی یەکێک بوو لەو خاڵانەی تێبینیمان لەسەری هەبوو، بۆیە بایکۆتی کۆبوونەوەکەمان کرد.
باسی لهوهشكرد، ئاراستەیەک هەبوو کە کەرکوک جیابکرێتەوەو بەجیا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام ئێمە داکۆکیمان لەوە کرد کە دەبێ ئەو بارە نائاساییە لە کەرکوک کۆتایی بێت و، هەڵبژاردن لە کەرکوکیش ئەنجام بدرێت.
ئهوهشی خستهڕوو، لە دەرئەنجامیشدا ڕۆژی 6ی11ی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا.
کامەران کەریم