زایەڵە - کامیل محمود نوسەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سروشتى سەوزو بۆنخۆشى بەهار دڵ و هزرى مرۆڤ دەكاتەوە، لەم وڵاتەى ئێمەدا كلتوورى سەيران و گەشت و پشوو ناتەندروست و شێواوە، بەوەدا دەزانم خەڵك لەژاوەژاوى ناو شارەوە پەلەيەتى بگاتە ناو ژاوەژاوى شاخ و شوێنە قەرەباڵغەكان و باز بەسەر هەزار كارێزو كانى و پانتايى پڕ لەگوڵاڵەو مێرگی سەوزدا دەدات و دەخزێتە ناو ئاپۆرایەکی پڕ لەفەوزاو کەشێکی پڕ لەتۆزو غوبارو دەنگ و سەداى سەيارەو ئەكسۆزی دڕاوی ماتۆڕی گەنجە موراهیقەکان.
ناوبراو وتیشی، بۆيە كەئێوارە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە واهەست دەكات كرێكارى كردووە نەك سەيران.
کامەران کەریم