زایەڵە -یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی‌ حاجیاوا هۆشداری‌ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بیری‌ به‌عس له‌رێگه‌ی‌ په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیانه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.

لە روونکردنەوەیەکدا یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی‌ حاجیاوا رایگەیاندوە، هەندێک کەس بەناوی قەزای حاجیاوا پەیج و ئەکاونتیان داناوە ناسراون لامان ئەوانەشی بە نھێنی پەیج و ئەکاونتی فەیک بەڕێوە دەبەن بەدڵنیایی لەبەردەم دەزگا ئەمنیەکانمان دەربازیان نابێت درەنگ یان زوو ھەموویان ئاشکرا دەبن.

ئاسایشی‌ حاجیاوا لە رونکردنەوکەیدا ھۆشداری توند دەدەنە ھەموو ئەو کەسانەی بەھەر بیانوویەک کار لەسەر بڵاو کردنەوەی بیری بەعسی فاشی دەکەن و دەڵێت، سووکایەتیی بەمێژووی پڕ قوربانی دەری گەلەکەمان دەکەن ڕوو بەڕوویان دەبینەوەو بەلکێشی دادگایان دەکەین.

کامەران کەریم