زایەڵە - د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئازیزان کۆتایی بە سیاسەتی خۆکوشتن و زیان لەخاوەندان بێنن، خۆتان بە خاوەنی ئەم خەڵک و خاک و نیشتمان و قەوارەیە بزانن.
وتیشی، یەکبن کورد سەردەمی هاتی هاتووە، بەرات و بەهاتی نەجاتی نووسراوە، هەر دارێکتان مەبنەوە بە کلکی تەور و دارێکی تر مەبڕن.
هێمای بەوەشکرد، ناڕەزایەتیمان لە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمی کوردستانە؛ ڕەوایە، بەڵام بەهیچ جۆرێک ناکاتە ئەوەی خودی ئەم هەرێمی کوردستانە؛ ڕەتبکەینەوە و زایەی بکەین.
کامەران کەریم