زایەڵە - کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی بەدواداچوونمان هەموو بارهەڵگرێکی سووتەمەنی کە لە سلێمانییەوە جۆرەکانی سووتەمەنی بهێنێت بۆ سنووری گەرمیان دەبێت بڕی  ٥۰ هەزاردینار  بدات بە بەناو کۆمپانیایەک کەناوەکەی لە بەردەستماندایە .

وتیشی، ئەگەر شۆفێر یاخود بازرگانیەکی  سووتەمەنی ئامادەنەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات ڕێگای پێنادرێت جۆرکانی سووتەمەنی بهێنێت بۆ سنووری گەرمیان . بەدواوواچوونی زیاتر دەکەین و داواکاری گشتی سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە لەو بابەتە . بەڵگەی تەواومان لە بەردەستایە .

کامەران کەریم