زایەڵە - وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە سەبارەت بە عەمرەی 10 رۆژی کۆتایی رەمەزان رایگەیاند کە مۆڵەت بۆ ئەو رۆژانە دەکەنەوە و باسی لە هیچ مەرجێکیش نەکردووە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ناوخۆیی عوکاز، وەزارەتی حەج و عەمرە لە سعودیە بەردەستبوونی مۆڵەتی عەمرەی بۆ دە ڕۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان راگەیاند .
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتەکە لە کاتەکانی پێشوودا رایگەیاندبوو کە رێگە نادرێت عەمرە بکرێت جگە لە مۆڵەتێک لە رێگەی پرۆگرامی “نوسک”ـەوە بێت.
بەم پێیە رۆژانی کۆتایی مانگی رەمەزان عەمرەکاران لە سعودیە ژمارەیان دەگاتە لوتکە و رێوڕەسمەکە قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوە دەبینێت.
هاوكات وەزارەتی حەج ئاشکرایکرد کە لە مانگی رەمەزاندا هەرکەسێک مافی هەیە تەنها یەکجار عەمرە بکات، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ رێگایەک نییە بۆ گۆڕینی بەروارەکانی عەمرە، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی داواکاریی “نوسک”ەوە مۆڵەتی عەمرە هەڵبوەشێنرێتەوە.
کامەران کەریم