زایەڵە - عەلی  حەمەساڵح ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤ بوووەفدێکی  حکومەت سەردانی پەرلەمانیان کرد، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی بوون.کۆبونەوەیەک لە هۆڵی پرۆتۆکۆڵ کرادانیشتنی پەرلەمان نەبوو سەرۆکایەت لیژنەی نەوت و دارایی و یاسایی بەشداربوون تەنیا بۆ گفتوگۆ بوو.د.یوسف محەمەد ، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی کۆبونەوەکە بوو.زیاتر لە دوو مانگ بوو هەرێم خۆی نەوتی دەفرۆشت، عێراق هەڕەشەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی دەکردو دواتریش بڕی.  حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەیەکیان ئامادەکردبوو.

وتیشی، ئاشتی هەورامی خستیەڕوو. بەڵگەکە دادەنێم.قسەمان لەسەر ئەوە کرد، عێراق بودجەی هەرێم ببڕێت گرفتی گەورە ڕودەدات.وەفدی حکومەتی هەرێم، لە زاری ئاشتی هەورامی وتیان خۆمان  نەوت بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان  دەستدەکەوێت.وتی: داهات دەگاتە زیاتر لە 30ملیار دۆلاربەرهەم دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل هیچی ڕاست دەرنەچووفرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ کەی بڕیاری لێدرا،بەدەرچونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٧… لەلایەن پارتی و یەکێتی. زۆر بەڕوونی بەرنامەی یاسایی داناوە بۆ فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ.  

باسی لەوەشکرد، ساڵی ٢٠١١، نێچیرڤان بارزانی ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی کردوو بڕیاری دروستکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کورستان بۆ تورکیا درالە ٢٠١٣/١٠/١٥. پێش پێکهێنانی کابینەی هەشتەم! بۆ یەکەمجار نەوت بەشێوەی سەربەخۆ ڕۆشت ،لە سەرەتای ٢٠١٤ ە عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی زانیاری هەڵە، پلانی هەڵە، تەماحی شیرینی نەوت ئەنجامی هەڵەی لێکەوتەوە.  ئێستاش بژاردەی ژیرانە ڕێککەوتنە لەگەڵ عێراق.  

کامەران کەریم