زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،چەندین ساڵە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی جگە لە قسە هیچ هەنگاوێکیان بۆ بە پارێزگابونی هەڵەبجە نەناوە و ئەگەر لە میدیا هەندێک پشتگیریان دەربڕیبێت ئەوا لە سیاسەت و کارکردنیان بە هەموو شێوەیەک دژی بەرەو پێشچونی ئەو شارەبون.پاش چەندین ساڵ یەکێتی و پارتی لە بەغدا مەلەفی بە پارێزگابونی هەڵەبجەیان وەستاندبوو وە هیچ کارێکیان بۆ نەکردبوو.
وتیی، پرسیار 1بۆچی لە ماوەی سالێکی ئەم دەورەی پەرلەمانیە کارەکانی بە خێرایی جێبەجێکراو و ئەگەر ڕێگری نەکەن بەم زوانە لە پەرلەمانیش یاساکەی تێدەپەڕێت.وەڵام نەوەی نوێ تەنها لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٧ نوسراوی کردوە و دوو سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانی بینیوە بۆ بابەتی بە پارێزگابونی هەڵەبجە.پرسیار 2پارێزگاری هەڵەبجە ئەڵێ،عێراق وڵاتێکی کارتۆنییە، نەک هەرێمی کوردستان.
ڕونیشیکردەوە،ئەم وتەیەی پارێزگاری هەلەبجە لەم ساتە هەستیارەی کە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە باشترین بەڵگەیە کە پارتی و یەکێتی هیچ کات حەزیان نەکردوە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا ، هەر بۆیە ئێستاش دەیانەوێت تێکی بدەن .
کامەران کەریم