كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرای دەکات بە بڕیارى کۆمارى ئێسلامى ئێران ماوەى راگرتنى هاتوچۆى گەشتیاران لە دەروازە سنوری باشماخ درێژ کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێنج شەمە (11-3-2021) بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ روونکردنەوەى زیاترى لە بارەى راگرتنى هاتوچۆى گەشتیاران لەو دەروازەیەوە داوە و رایگەیاندوە، تاهەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
بەهۆى بڵاوبونەوىە کۆرۆناى گۆڕاو، لە (20) شوباتى رابردوو کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕیاریدا دەروازە سنورییەکانى لەگەڵ عێراق وهەرێمى کوردستان بە رووى هاتوچۆى گەشتیاراندا دابخات.