زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڕێزان سەبارەت بە پرۆژە یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە ، ئەوە ڕەشنوسە ، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە سنوور سەیری بەروارەکان بکەن و لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێم ناردویەتی بەنوسراوی ژمارە ١٥٥ لە ٨/١/٢٠١٤ دوای خوێندنەوەی دەبێتە یاسا .
وتیشی، سەبارەت بە سنوور و یەکە ئیداریەکان هیچ شوێنێک پێویست ناکات نیگەران بن چونکە لە ماددەی دووی ڕەشنوسە کە دەڵێت حکومەتی ھەرێم سنوور و یەکە کارگێڕیەکان دیاری دەکات و ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دیاری کردووە تەنها حدوودی ئیداری ئێستایە .
کامەران کەریم