زایەڵە - سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی وسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رێكه‌وتنێكی كاتی سه‌باره‌ت به‌دووباره‌ ‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم واژۆ ده‌كه‌ن.
 به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌به‌غدا، رێكه‌وتنێكی كاتی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم واژۆكرا، به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌. 
 سودانی له‌پێش واژۆكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبووه‌وه‌، و باسیان له‌گرنگی پته‌وكردنی هاوكاری نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌بواره‌ جیاجیاكاندا كرد. 
 سودانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و له‌دوای واژۆكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ ئاماژه‌ په‌رۆشی ته‌واوی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی دا بۆ رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌ و كۆسپه‌كانی ‌ بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ ‌به‌گیانێكی پیشه‌یانه‌ و‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان وته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێك داده‌نرێت. 
 ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانهی عێراقە له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق: 
 به‌خێرهاتنی برایی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری ده‌كه‌ین له‌م سه‌ردانه‌ بۆ چاودێریكردن وسه‌رپه‌رشتیكردنی واژۆكردنی ته‌وه‌ره‌ی كاتی رێكه‌وتنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌هه‌رێم و كه‌ركووك. 
 له‌دوایی بڕیاری دادگه‌ی ته‌كحیمی نێوده‌وڵه‌تی كه‌هه‌ناردكردنی نه‌وت له‌هه‌رێم رایگرت، به‌د‌ڕێژایی رۆژه‌كانی رابڕدوو گفتوگۆكان به‌رده‌وام بووه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانێكی زۆر به‌هه‌موو داهاته‌ نه‌وتیه‌كانی عێراق ده‌گه‌ینێت. 
  زیانه‌كان ته‌نها بۆ هه‌رێم نییه‌، به‌ڵام بۆ هه‌موو داهاته‌كانی نه‌وتییه‌ كه‌له‌ناو بودجه‌ی فیدراڵی بۆ سێ ساڵ ‌ به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانراوه ، كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌زربوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر، بۆیه‌ ده‌بێ رێكه‌وتن بكرێت و به‌م لێكگه‌یشتنه‌ بگه‌ین و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بكرێت. 
 پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ته‌كنیكیه‌كان ده‌م ولده‌ست، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بكه‌ن و چاره‌سه‌ری یاسایی بۆی بدۆزنه‌وه‌. 
  رێكه‌وتن په‌رۆشی رژد و راستگۆیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌ و كۆسپه‌كان كه‌بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ دواخراون و نه‌گه‌یشتووین به‌چاره‌سه‌ركردنیان. 
  مافه‌ شایسته‌كان چاوه‌رێمان ده‌كه‌ن ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی یاسایی نه‌وت وغازه‌ كه‌له‌كاتی په‌سه‌ندنكردنی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ تائێستا ‌چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌ و كه‌م و كوریه‌كانی ئه‌م پرسه‌ ده‌كات. 
 هه‌وڵه‌كانی تیمی دانوستانكار له‌حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین كه‌دانوستانێكی پیشه‌یانه‌ و به‌رپرسانه‌ ئه‌نجامی داوه‌، وئاواته‌خوازین خێری زیاترین لێان بۆ ‌ ده‌م ولده‌ست ده‌ستپێكردن و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنهكه‌‌. 
  ئه‌م رێكه‌وتنه‌ رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ تێپه‌راندنی بودجه‌ و ئه‌و تێكستانه‌ی كه‌له‌خۆی ده‌گرێت كه‌له‌ئه‌نجامی گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ ودانراون، چاره‌سه‌ری هه‌موو پرسه‌كانی كردووه‌ یه‌ك له‌وان‌ پرسی نه‌وت وغازه‌.
  پرسی هه‌ڵواسراو هه‌یه‌ و گرێبه‌ست بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ كراوه‌، ئێستا واقیعێكی نوێ له‌پێشمانه‌ به‌ئیراده‌یه‌كی سیاسی و به‌رژوه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كان وا ده‌خوازێت به‌رده‌وام بین و چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه‌ بكه‌ین به‌پێ ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. 
 هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌هه‌نارده‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی روون كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌بێت، كه‌هه‌موو خه‌رجییه‌كان و بودجه‌ی ته‌شغیلی و وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌مان داناوه‌ و دواتریش رێژه‌ی كورتهێنان به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌ و زیانێكی زۆریشی ده‌بێت.
  ئه‌مه‌ سامانی گه‌له‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌موو كۆسپه‌كان نه‌هێڵین، و ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی به‌ده‌ست بێت و پێداویستیه‌كانمان به‌پێی نه‌خشه‌ی یاسایی بودجه‌ دابین بكه‌ین، دواتر پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووان پێگیر بن به‌م رێكه‌وتنه‌ و جێبه‌جێی بكه‌ن.