زایەڵە - کورد ئەو میلەتەیە کە لە زۆر سیفەت و ئاکاردا لەپێش نەتەوەکانی دیکەوەیە ئەمە بەومانایە نا کەئێمە دەمارگیریانە بیردەکەینەوە ،واقیعە و هەیە.
کورد وەک نەتەوە زۆر دەمێک خەباتی کردو قوربانی زۆری داو ماڵوێرانی زیادلەپێویستی بینی، بەچەند هۆکارێک قەوارەیەک دروست بوو، بنەماکانی دروست بون و جێگیر بونی دەوڵەتیش تا ڕادەیەک فەراهەم بو.
زۆر ئەفسوس و جێگای مەراقە تەمەنێکە نەتوانرا بۆجارێکیش بێت لۆژیکیانە و عەقڵانی بیر بکرێتەوە،ئەڵبەتە سیاسیە بڕیار بەدەستەکان مەبەستمە، ئەوەندە خەمی پڕکردنی گیرفان و لەهەوڵی دابین کردنی خۆش گوزەرانی بون بۆ نەوەکانیان بیریان چوبویەوە کە ئەوانیش دواجار لەم قەومەن.
ناکرێت ئەوەندە بیر تەسک و خۆپەرست وخۆویست بیت،تەنها خۆتت مەبەست بێت، ئاخر چۆن دەکرێت شۆڕش بکەیت دواجار هەمو دەستکەوتەکانی بۆخۆت بێت، هەزار ڕەحمەت لە بەخشراوێکی هەڵەبجە کەدەڵێت بەرهەمی ڕاپەڕێنم لەگیرفانی مەسئولەکان بینی، بەبڕوای من هیچ فەیلەسوفێک و تیۆرزانێک ناتوانێ یاخو پەی بەوە نابات ژیان و هەوڵی بەناو شۆڕشگێڕێک لەدێڕێک کورت بکەیتەوە ،ڕێک هەدەفەکە بپێکیت.
ئەوەندە نابەرپرسی ئێمە لەخەیاڵی ڕابواردن و کۆکردنەوەی سامان و لەقااب دانی ئازادی و سەرکوت کردنی دەنگی ناڕازی و ئازادو چێژ وەرگرتن لەسوکایەتی بەموقەدەراتی تاکی کورد بوون، لەخەمی بەرەو پێش بردنی قەوارەکەی هەرێم نەبون.
ئەوەی ڕوی دا لەنێوان هەرێم بەغداد بەڕادەست کردنی گەورەترین سامان و داهات گەورەترین شکستی ساڵ بوو،کە بەناو قیادەکانی وەریان گرت، کەس بەدەست کەوت بەکەسی نەفرۆشێ، ، باشە ئەم داهاتە لەبەردەستی خۆتان بوو خەڵک خێری لێ نەبینی، ئەی چۆن لەروتان دێ دەڵێن لەمەودوا خێری دەبێت بۆهاوڵاتیان، دەبێت کێ سەزەنشت و دادگای بکرێت لەسەر شکست هێنان، بۆچی کورد هەرچی دەکات دواجار لەسەر مێزی گفتوگۆ هەمووی هەڕاج دەکات .
کوابەناوڕۆشنبیرو قەڵەم بەدەست بۆ پرسیار ناکرێت، بۆچی کارێکتان گرتە بەر کەدەئەرئەنجامەکەی هەم شکست و هەم دۆڕانی گەورەترین سەروەتی نەتەوەییتان بەسەر میلەتێکی مەزڵوم هێنا، ئێمە کێ تاوانباربکەین، کێ دەبێت دوای لێبوردن بکات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی.