زایەڵە - هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یونامی و دوای نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر له كۆبوونه‌وه، له‌سه‌ر پرسی كۆتاكان له په‌ڕله‌مانی كوردستان نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ڕایانگه‌یاند: بڕیار درا به‌یه‌كه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كارا بكرێته‌وه.
هاوكات بڕیاریشه له‌باره‌ی پرسی كۆتاكان كه خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنه، یۆنامی پێشنیاری خۆی له‌وباره‌وه بخاته ڕوو.