زایەڵە - نزار مەحمود ساڵح ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دیارە ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەکە موچەو وەستانی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و دەستبردن بۆ نەقدینەی بانکەکان بەنایاسای وزەقکردنەوەی دوئیدارەی و لێکترازانی کۆ مەڵگا هەموی وابەستە بو بە ئابوری سەربەخۆو ڕونتربڵێن تاڵان فرۆشی نەوت و ناشەفافی گرێبەستەکانی نەوت و قەرزێکی کەڵەکەبوی زۆر لەسەر هەرێم
لەکاتێکدا هاوڵاتی ئاسای و حیزب و ڕێکخراوە کانیش هاواریان بو کە تاکە چارەسەر بۆ دەرباز بون لەم قەیرانانە ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا بەڵام بەردەوام لەلایەن ئەندازیارانی ئابوری سەربەخۆوە تۆمەتی جاش و سیخوڕو نۆکەری عێراق ئەدرایە پاڵیان بەڵام دوای ئەوەی بەناچاری ئەمڕۆ ڕێکەوتنی ڕادەستکردنی نەوت کرا لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەغدا .
وتیشی، ئەوکات بەسەرکەوتن بەگۆی خەڵکی کوردستانیا ئەدەن بەڵام دیارە ئەوە سەرکەوتنی بۆ چونی خەڵکە نەک حکومەت و ئەندازیارەسکستخواردوەکانی ئابوری سەربەخۆو تاڵان فرۆشانی نەوت و گازی کوردستان.
کامەران کەریم