زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە یاسای ژمارە ٢٢ی نەوتو گازی هەرێمی کوردستان دەرچووە، بە پێی ئەو یاسایە دەبوو وەزارەتیسامانەسروشتیەکان و ئەنجومەنی هەرێمی نەوتو گاز، سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتیو گازییەکان دروست بکەن، تا خەڵک بزانێت داهاتی هەرێم چەندە، نەیانکرد و داهاتی نەوتو گاز هەر بە نادیاری مایەوەو لە دەستی دەڵاڵدا بوو.
وتیشی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە یاسای ژمارە (٢)، یاسای سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتیو گازییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوو، هەشت ساڵ بەسەر دەرچوونی ئەو یاسایەدا تێپەڕی، بەڵام لایەنەکانی دەسەڵاتو سەرۆکو جێگری سەرۆکی حکومەتەکانیان ئامادە نەبوون سندوقەکە دروست بکەنو ژمارەیەکی بانکی بکەنەوە تا خەڵکی کوردستان و پەرلەمانو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بزانن داهاتی نەوت چەندەو چی لێدێت.
ڕونیسیکردەوە، بەڵام بە فشاری حکومەتی عێراقی، پێویستە لەمەودوا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتە ئەژمارێکی بانکی کە لە ژێر چاودێری حکومەتی عیراقیدا دەبێت و ملکەچى چاودێرى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق دەبێت، ئێستە خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بپرسێت بۆچی دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوەندە بێ باکن بەرانبەر خەڵکی کوردستانو پەرلەمانەکەی خۆیان و ملکەچو گوێڕایەڵی یاساکانى هەرێم نابن.
کامەران کەریم