زایەڵە - بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و سعودی پاش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات باس لە ڕێکەوتنی دوو لایەن بۆ دەستپێکردنی ڕێکخستنەکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان دەکات.
شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و حوسێن ئەمیر عەبدوللههیان، هاوتا ئێرانییهكهی لە چین کۆبونە و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە چین واژۆکرد.
دوو وڵات رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی ڕێکخستنەکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان، هاوکات رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی ههردو وڵات، بهوهش كۆتاییان بهناكۆكی حهوت ساڵهی نێوانیان هێنا.
سعودیە و ئێران هەروەها لهسهر دەستپێکردنەوەی سەردانی هاوبەشی بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ ههردو وڵات ڕێکەوتن.
سعودیە و ئێران بە سەرپەرشتی چین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، کە 7 ساڵ لەمەوبەر پچڕا، هەردو وڵات و چین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە 10ی ئازاردا رایانگەیاند، رێککەوتنەکە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.