زایەڵە - سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پەلەبکرێت لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەلە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی .
حەکیم لەتویتێکدا وتی ناڕەحەتی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو جووڵە سەربازیانەی کە پارێزگای سلێمانی بەئامانج دەگرن و ژیانی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسیەوە.
داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پەلە بکەن لە لێکۆڵینەوەکانی ئەو ڕووداوە.