زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند لە سەیدسادق هاووڵاتیەک دەستگیرکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕێگری کردن و دەستگیرکردنی بەردەوامی سەرپێچیکاران لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکان بەڵام بەداخەوە هەندێك لە خەڵکی بەبێ هەستکردن بەبەرپرسیارێتی بەردەوام بەشێوەی نایاسایی هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی سامانی ئاوی ژێر زەوی دەدەن ، هەر بۆیە بەمەستی ڕێگریکردن لەو دیاردەیە لــە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدصادق بۆ سنوری گوندی ( کشەیەری ) توانرا دەست بگرن بەسەر (١) ئامێری بیرهەڵکەندندا لەجۆری بەرینە کەبە کارەبا کاردەکات ،، بەڵام لەکاتی گەیشتنی مەفرەزەکەدا هیچ کەسێک لەشوێنی ڕوداوەکەدا نەبوو بۆیە نەتوانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و گەڕان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەردەوامە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم