زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی نێوان سوریا و سعودیە كرد و ئاماژەی بەوەدا: كە عێراق پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بەیاننامە هاوبەشەكەی سعودیەو سوریا دەكات كە لە كۆتایی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەو كۆچبەران فەیسەڵ میقداد بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودی دەركرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە عێراق بە پەرۆشە بۆ هەوڵەكانی هەردوو وڵات بۆ بەشداریكردن لە بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە رێورەسمی كاری عەرەبی بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و ئێمە بە توندی پشتیوانی لە كۆتایی هێنان بە قەیرانەكە دەكەین بە ڕێگای ئاشتیانە و ئامادەیی خۆمان بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەردەبڕین بۆ ئەوەی سوریا بگەڕێنینەوە بۆ باوەشی عەرەبی.