زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەنتەری بلیاردی نالی و کافتریای شەوانی راپەڕین دادەخات.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی مناڵی خوار (18) لە شوێنەکانیاندا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان سەنتەری بلیاردی نالی لە گەڕەکی هەواری شار و کافتریای شەوانی راپەڕین لە گەڕەکی راپەڕین دادەخەن و خاوەنەکانیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردنوخواردنەوە کهولییەکان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم