زایەڵە - شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، قودس، قيبلەی یەکەمی موسوڵمانان، ئەو شارەی کە هێمای پێکەوە ژیانی ئاشتی نێوان ئاین و ئاینزا جیاوازەکانە، شاری گومەزی پیرۆز، داگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، بەیەکێک لەڕووداوە نەخوازراوەکانی سەدەی بیست ئەژمار دەکرێت، دانپیادانانی ئەمریکا بەقودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بۆ ئەو شارە، هێندەی دیکە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی خستە مەترسییەوە.

وتیشی،  مێژووی ئیسلام شکستی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە،داگیرکردنەوەی ئەندەلوس و داشانی ڕەوتی ئیسلام لەجیهانی ئەوروپا یەکێکە لەو بابەتانەی کەیادی ناکرێتەوەبەڵام یادی داگیرکردنی قودس پێویستە بکرێتە  سەرەتایەک بۆ دەربازبوون لەترس لەشکست و خۆسازدان بۆ ئازادکردن.

کامەران کەریم