زایەڵە - تەنها بە یەك كەشتیی بارهەڵگر، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕۆژی هەینی بڵاویكردەوە، "كەشتیی بارهەڵگری "AFRICAN ISABELE" گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسڕ و 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندیی هەڵگرتووە كە جۆرێكی باشە و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لەگەڵ گەیشتنی بارە برنجەكەدا، پشكنینی سەرەتایی بۆ بۆ برنجەكە كراوە و دەزگای كوالێتیی كۆنترۆڵ بەدواداچوون و پشكنینی تاقیگەیی بۆ شیاویی برنجەكە بۆ خواردن دەكات، دواتر رەوانەی گشت پارێزگاكان دەكرێت بۆ ئەوەی بدرێت بە بریكارەكانی خۆراك.
کامەران کەریم