زایەڵە - د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو نوسراوی فەرمی بە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا ، سەرۆکی فڕاکسیۆن ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ، مەحەمەد حەلبووسی کرد. بەپێی نوسراوی یەکەم، فڕاکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات لە بوودجەی ساڵی ۲۰۲۳ بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لێژنەی بارائۆلومپیی عێراق زیاد بکرێت، لەپێناو بەروپێشبردنی کار وچالاکییەکانی لێژنەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .هەروەها لە نوسراوی دوەم، فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی بەپێی مادەی ٦۱ لە دەستوری عێراق ومادەی ۱٥ لەیاسای ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەکات چەند بڕگەیەکی دارایی لەچوارچێوەی بودجە زیاد بکرێت لە پێناو ، هەڵگرتنی مین و تەقەمەنی وپاشماوەکانی جەنگی عێراق وئێران لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.قەرەبوو کردنەوەی کەسوکاری شەهیدان وئەنفال کراوان.دامەزراندنی سەنتەرێکی تەندروستی تایبەت بەنەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای سلێمانی .تەرخان کردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدان کردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە .بەنداو. کردنەوەی گورە بەکۆمەڵەکان وهێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان وئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA بۆ روفاتەکان .
وتیشی، هەروەک لە وێنەی نووسراوەکاندا دیارە ، مەحەمەد حەلبووسی ڕەزامەندی داوە لە سەر داواکاریەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی و نوسەراوەکـانـی ڕەوانەی لێـژنەی دارایـی پەرلـەمـان کردووە بەمەبەستی زیادکردنیان لەپرۆژەیاسایی بودجــە.
کامەران کەریم