زایەڵە ـــ یانەی ئەلهیلالی عەرەبستان دەیەوێت بە پێی پێشنیارێکی سەرسووڕهێنەر هێرشبەرە ئێرانییەکە و یاریزانی پۆرتۆ بەرەو لای خۆی ڕاکشێت.
لەم دواییەنەدا هەواڵی حەز و مەیلی یانەی ئەلهیلالی عەرەبستان بۆ گواستنەوەی یاریزانی ئێرانی، مێهدی تارێمی، لە میدیا جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا و هەڵبەت میدیاکانی وڵاتی پۆرتێگالیش بە زۆری بڵاو بووەتەوە، ئەگەرچی میدیاکانی پورتێگال هەواڵیان لەبارەی ویست وخواست و مەیلی ئەو هێرشبەرە لەسەر مانەوە و درێژە بە کار و چالاکی لەو قوڕنە کەسکەدا داوە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ ڕەت کردنەوەی پێشنیاری پڕ وەسوەسەی یانەی ئەلهیلال بۆ مێهدی تارێمی ئەو هێرشبەرە 30ساڵە کارێکی بەس دژوارە.
خالید بن عەزیز هەواڵنێری بەناوبانگی عەرەبستانی وردەکارییەکان لەبارەی پێشنیاری ئەلهیلال بۆ مێهدی تارمی ئاشکرا دەکات و ڕادەگەینێت ئەو یانەیە پێشنیاری بەستی بۆندی سێ ساڵەی بەو یاریزانە داوە لەباتی پێدانی مووچەی ساڵانە بڕی 10 ملیۆن دۆلار.
تارێمی تا کۆتایی مانگی ژوئەنی ساڵی 2024 لەگەڵ یانەی پۆرتۆدا بۆندی بەستووە تا ئێستاش و تەنیا لەم وەرزەدا 42 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە کە تێدا 23 گوڵ و 12 پاسی گوڵیشی تۆمار کردووە.
هێرشبەری تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران تاکوو ئێستا سەرجەم 138 یاری بۆ تیپی پۆرتۆ ئەنجام داوە و 72 گوڵ و 47 پاسی گوڵیشی بۆ ئەو تیپە تۆمار کردووە.