زایەڵە - جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند لەبەرواری ٢/٤/٢٠٢٣ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە کراوە.
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە بەرواری ٥/٤/٢٠٢٣ لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان کۆبونەوەی خۆی ئەنجام داوە و دەستکاری کراوە بە پێی پێویست. داواکارم لەسەرجەم پەرلەمانتارەکان بەبێ جیاوازی وەک چۆن بەردەوامن لە پێشکەش کردنی نوسراو و یاداشت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێگیر کردن و زیادکردنی مادە و بڕگەی پێویست لە پڕۆژە یاسای بودجە، بە هەمان شێوە یاداشت و نوسراو و واژوو کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە بکرێت و زۆرتر دوانەکەوێت ، هەوڵی خۆیان دڵسۆزانە بخەنە کار بۆ سەردان و کۆبونەوە و لۆبی کردن، بێگومان هەمووان چاویان لەسەر هەوڵەکانیانە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
وتیشی، لەنامەیەکدا نمونەیەکی جوانی فراکسیۆنەکانە لە ٢/٣/٢٠١٤ کاری پێکەوەیی بەهیوای دووبارە بوونەوەی ، زۆر سوپاس بۆ کاک بکر حەمە صديق نامەکەم لەبەرێزیان وەرگرتووە.
کامەران کەریم