زایەڵە - لە گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، پێشنیازكراوە مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم، هاوتای پارێزگاكانی دیكەی بكرێت.

لەگەڵ ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی عێراقدا هەیە و بەپێی راپۆرتی لیژنەی دارایی رێژەكەی 125%ـە، هەوڵی تەرخانكردنی بودجە بۆ چەندین كەرت و بوار دەدرێت، بەڵام تا ئێستا تەرخانكردنی پارەكان لە یاسای بودجەدا یەكلانەبووەتەوە.

یەكێك لەو بڕگانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پێشنیازكراوە زیادبكرێت، هەمواركردنەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی پاسەوانانی سنوورە لە ناوچەی یەك كە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشنیازكراوە مووچەكانیان هاوتای پاسەوانانی سنووری ناوچەكانی دیكەی عێراق بكرێت.

کامەران کەریم