زایەڵە - بە درێژایی شەوی 27 ی قەدر،لە حەرەمی پیرۆز بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،ئەو عومڕەكارە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و دوای گەڕانەوەی لە حەرەم تووشی تەنگەنەفسی بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دوایی كردووه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو عومڕەكارە بە درێژایی شەوی 27 ی قەدر لە حەرەمی پیرۆز بووە و بەشداری هەموو نوێژەكانی تەراویحی كردووە لە شەوی قەدردا تەنانەت نوێژی بەیانیشی كردووە و دواتر باری تەندروستی تێكچووە تاوەكوو گەیندراوەتە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كردووە و بڕیاریشە هەر ئەمرۆ لە حەرەمی پیرۆز نوێژی لەسەر بكرێت و دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی لە سعوودیە بەخاك دەسپێردرێت.
کامەران کەریم