زایەڵە - ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەپشتبەستن بە زانیاری و بەدواداچونی وورد ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە دوو چالاکی گرنگی بەئەنجام گەیاند ،
_ چالاکی یەکەم / لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١٢ ( دوو )
تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ، ك ، أ ) و ( ك ، ر ، ح ) بەچەند جۆر و بڕێکی جیاوازی ماددەی ھۆشبەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکرد ، یەکێک لە گومانلێکراوان
دانیشتووی شاری ھەولێرە .
جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان :
بڕی ( ١٠٠٠ ) گم لەجۆری ( ھێرۆین )
بڕی ( ١٥٠٠ ) گم لە جۆری ( تریاک )
بڕی ( ٥٠٠ ) گم لە جۆری ( ماریجوانە )
بڕی ( ٥٠ ) گم لە جۆری ( کریستاڵ )
دەستگیراوە بەسەر ئامێری پێوانەکردن و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
_ چالاکی دووەم / لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیانگرت بەسەر بڕی ( ٥٦ ) کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ ) بە شێوەی شاراوە لەناو ( ١٧ قتوی کەتیرە )دا بوو ، ئامادەکرابوو بنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەکەی بکات کە هەمیشە هاوکاری دەزگای ئاسایش بوون بە پێدانی زانیاری لەسەر پێشهات و ڕووداوەکان لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەرێمەکەمان .
کامەران کەریم