وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ یادی رۆژنامەگەریی كوردی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەك هەمیشە لەسەنگەری رۆژنامەنووسانی كوردستاندا دەبێتو پشتیوانی خواستو داوا ڕەواكانیان دەبێت.
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی رۆشنبیریو لاوان:
125 ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی دەركرد، دەركردنی ئەو ڕۆژنامەیە بە وەرچاخانێكی گرنگی كولتووری لە مێژووی گەلی كوردستاندا دادەنرێت، لەو كاتەوە كاروانی ڕۆژنامەگەریی كوردی بەردەوامەو خزمەت بە وشەی پیرۆزی كوردی دەكات.
لەم یادە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بە هەموو دەنگو ڕەنگە جیاوازاكانەوە دەكەین، داواكارین بەردەوام بن لە خزمەتی كاروانی وشەی پیرۆزی كوردیو بە گیانێكی بەرزی نیشتمانیو نەتەوەییەوە مامەڵە بكەن.
لەم یادەدا دروود بۆ گیانی پاكی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەنێرین كە گیانی خۆیان بە خاكو گەلی كوردستان بەخشیو بوونە سیمبولی ئازادی.
وەزارەتی رۆشنبیریو لاوان، وەك هەمیشە لەسەنگەری رۆژنامەنووسانی كوردستاندا دەبێتو پشتیوانی خواستو داوا ڕەواكانیان دەبێت.
دووبارە پیرۆزە ئەم یادە مێژووییە.
وەزارەتی ڕۆشنبیریو لاوان
22ی نیسانی 2023