زایەڵە ـــ دەزگای دادی دووبارە پێداچوونەوەی ئەرجەنتین پشت ڕاستی کردۆتەوە کە 8 پسپۆڕ و پزیشکی ئەو وڵاتە بە هۆی کاریگەربوونیان لە مەرگی ئەفسانەی تۆپی پێ، مارادۆنا، لێپرسینەوەیان لەسەر دەکرێت.
بە پێی داواکاری دادسێنی ئەو وڵاتە 8 کەس تاوانباری کوشتی بە ئەنقەستی مارادۆنان، بە هۆی ئاوڕنەدانەوە و کەمتەرخەمییەوە و ئەگەر بێتو ئەو تاوانە بسلمێنرێت ئەوا هەرکامەیان و بە ماوەی 8 تا 25 ساڵ سزای بەندیخانەیان لەسەر دەبڕێتەوە.
پاش ئەوەی کە ئەستێرەی پێشووی بوکا جونیورز و بارسێلۆنا و ناپولی، نەشتەرگەری مێشکی لەسەر ئەنجامدرا لە ڕێکەوتی 25ی نوامبەری ساڵی 2020ی زاینیی و لە تەمەنی 60 ساڵاندا تووشی ناتەواوی کارکردی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا.
لێژنەی لێپرسینەوە و بەڕێوەبەرانی ئەو دۆسییە ڕۆژی سێشەممە پشت ڕاستی کردۆتەوە کە پزیشکی تایبەت بە نەشتەرگەری مێشک(لێئوپولدۆ لۆکە) پزیشکی دەروونناس(ئاگۆستینا کوساچوف) و شەش کەسی کاربەدەستی دیکە و ئەندامی پاژیکاری کە هەموویان لە کار و ڕەوتی پارێزکاری پزیشکی ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیەدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە ئەوا دەستبەسەر کراون و دادگەیی دەکرێن.
ڕێکەوتی لێپرسینەوە و دادگەیی کردن هێشتاکوو دەرنەکەوتووە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە ساڵی 2024دا دەسپێبکرێت و کۆتایی پێبێت.