زایەڵە - قائیمقامیەتی سلێمانی گێم سەنتەری بۆس دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،بەهۆی پانەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گێم سەنتەری بۆس لە گەڕەکی کانی کوردە دادەخرێت.
لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە لەگەڵ ئەوەی کە شوێنەکە مۆڵەتی کارکردنی نییە، بەپێچەوانەی رێنماییەکان مناڵی خوار و سەروی (18) ساڵ لە سەنتەرەکە یاری دەکەن.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گێم سەنتەری بۆس دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم