زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی لەحیم کردنی تەنکی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیەوەو لەئەنجامدا پیشەوەرەکە کەسەرقاڵی لەحیم کردنی تەنکێکە بوو بەناوی ( ئاریان ابراهیم محمود ) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار گیانی لەدەستداو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو دوو هاوڵاتی دیکە بەشێکی جەستەیان سوتاوە
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەکان کراوەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن.
کامەران کەریم