زایەڵە -  بێگەرد تاڵەبانی ، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت پێشوازیکرد لە نوێنەری خاوەن پڕۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکان ڕایگەیاند،کۆبونەوەکە بۆ بەمەبەستی بەدواداچوون و لە نزیکەوە تاوتوێکردنی کێشە و ئالەنگەرییەکانی بەردەم ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی پڕۆژەکانی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان بوو، کە دوابەدوای گوێگرتن و خستنەرووی کێشەکانیان، رێککاری پێویست گرترایەبەر و نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەڕێز وەزیری زراعەی عێراق کرا، بۆ مەبەستی ئاسانکاری و کردنەوەی رێگاکانی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی بەرووبوومە خۆماڵیەکان لەسەرتاسەری عێراقدا.

دواتر بڕیاردرا بۆ هەمان مەبەست نوسراوێکی فەرمی  ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکرێت، بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە هەماهەنگی تەواو بکەن لە پێناو پاڵپشتی راستەوخۆی خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە زەرە و زیانی پڕۆژەکانیان و دڵنیایدان لەسەر چۆنیەتی پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرووبوومەکانیان و پارێزگاری لە ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتی لە بوژانەوەی کەرتی پەلەوەری و دەواجن بە گشتی.

کامەران کەریم